پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ خوله‌كانی كوردستان و عێراق ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه ) میوانداری له یانه‌ی هه‌ولێر كرد .
ئه‌و یارییه دووه‌م یاری هه‌ردوو تیم بوو له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانیان به‌رامبه‌ر به یه‌ك و تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و جێگه‌ی باسه یانه‌ی هه‌ولێر له شاری سلێمانی كه‌مپێكی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له خوله‌كانی كوردستان و عێراق كردۆته‌وه و هه‌روه‌ك یانه‌ی نه‌ورۆزیش له وه‌رزێكی نوێ‌دا و به شێوه‌یه‌كی چر ئاماده‌كاری ده‌كات و له ژێر سه‌رپه‌رشتی یونس سلێمانی ڕاهێنه‌ر ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی شایسته به‌ده‌ست بهێنن .