پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌هێزتر بوونی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان ، یانه‌ی هه‌ولێر پیشه‌گه‌رێكی به‌ڕازیلی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
پاش ئه‌وه‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر پێشوازییان له یاریزان ( ئیرتۆن ) كرد كه یه‌كێكه له یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان ، ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندی به مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه‌وه كردوو له ژێر ڕێنماییه‌كانی ڕاهێنه‌ری كرواتی ڕادان مه‌شقه‌كانی ده‌ست پێكرد .
ئه‌مه‌و بڕیاره یانه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی درێژه پێبدات و له یه‌كه‌م یاری خۆشی له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد .