پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی كراوه‌ی شاری سلێمانی بۆ دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پێی نایه شه‌شه‌م ڕۆژ و یاریزانان بۆ گه‌یشتن به قۆناغه به‌هێزه‌كه و دووه‌م قۆناغ له ململانێی به‌هێزدان و له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامی یاریه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 13 / 10 / 2020 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم و كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ئالان حسێن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی سه‌ردانی هۆڵی تایبه‌ت به شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یان كرد كه یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه ده‌چێت و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و زرنگ سه‌لاَح جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان و ساسان عه‌بدول غه‌نی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه پێشوازی كران .
له‌و سه‌ردانه‌دا و پاش به‌خێرهێنانی میوانان له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه به‌ڕێز جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی له وته‌یه‌كدا سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد كه هاوكار بوون بۆ سه‌رخستنی پاڵه‌وانێتیه‌كه و دابین كردنی هۆڵی تایبه‌ت به یانه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام دانی یه‌كه‌م چالاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی و هه‌روه‌ك هیوایی خواست ئه‌م جۆره پاڵه‌وانێتیانه به‌رده‌وامی هه‌بێت .
ئه‌مه‌و دواتر جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ستایشی كار‌و چالاكییه‌كانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه‌ی كردوو هه‌روه‌ك سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی كرد كه خه‌رجی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه و هیوای خواست جارێكی دیكه وه‌رزش و ئه‌نجام دانی چالاكییه وه‌رزشیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه نێو یاریگه و هۆڵه وه‌رزشییه‌كان .
جێگه‌ی باسه ئه‌نجام دانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه یه‌كه‌م چالاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی یه‌و بڕیاره به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كانی باسكه و باله ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه درێژه به كار‌و چالاكییه‌كانی خۆی بدات .