كاتی‌ یاری‌ كلاسیكۆ دیاری‌ كرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی ئیسپانیا واده‌ی‌ یاری‌ كلاسیكۆی‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌دریدی‌ دیاری‌ كرد كه‌ یارییه‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ حه‌وت به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی ئیسپانیا ئاشرای‌ كردووه‌ كه‌ یه‌كه‌م كلاسیكۆی‌ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ له‌ یاریگای‌ كامپنۆ ده‌بێت له‌ 24ی‌ ئه‌م م مانگه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ كاته‌كه‌شی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی ئیسپانیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ یارییه‌كه‌ كاتژمێر چوار به‌كاتی‌ ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌  كاتژمێر پێنجی‌ ئێواره‌ ده‌كات به‌ كاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان .



PM:07:17:13/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌