پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پێش یاری كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به ئه‌گه‌رێكی زۆر تواناكانی تیرشتیگنی گۆلچی یانه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه .
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی و نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرای كردووه كه تیرشتیگن زۆر به‌باشی ئاماده‌كاری ده‌كاته‌وه له پێناو ئاماده‌بون بۆ یاری كلاسیكۆ كه بڕیاره 24ی مانگ به‌ڕێوه‌بچێت .
تیرشتیگن له 18ی مانگی هه‌شت نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ ئه‌نجامدرا له ئه‌ژۆنیدا و له ئێستادا له كۆتا قۆناغی چاره‌سه‌ردیا و دۆخی زۆر باشه وئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه ئاماده‌ی یاری كلاسیكۆ بێت .