پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌كی دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كردووه و یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی باكور ، كوردستان ، له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چن .
بڕیاره له به‌رواری 5 / 11 / 2020 و له شاری سلێمانی پالاَوتنی یانه‌كانی خولی باله‌ی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور ده‌ست پێبكات و تێیداو یه‌كێتیه‌كه دوا واده‌ی بۆ ناردنی نوسراوی فه‌رمی به‌شداری دیاری كرد .
له‌و باره‌یه‌وه جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌دی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی ناه‌ندی باله‌ی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، وه‌ك ساڵی ڕابردوو پالاَوتنی یانه پله یه‌كه‌كان له شاری سلێمانی ده‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری لقه‌كانی خۆی ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌ست پێكردووه .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به پێی ڕێنماییه‌كان ده‌بێت یانه به‌شداره‌كان تا به‌رواری 16 ی 10 / 2020 نوسراوی فه‌رمی و ڕه‌زامه‌ندی به‌شداری بنێرن بۆ نوێنه‌رایه‌تیه‌كان یاخود بۆ یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق تا ناویان له تیروپشك تۆمار بكرێت .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه یانه‌كان دابه‌شی چوار كۆمه‌ڵه كراون و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یه‌ك تیپ ده‌گاته قۆناغی كۆتایی كه یاریه‌كانی ئه‌و قۆناغه له شاری به‌غداد ده‌بێت و له كۆتایش دوو تیپ ده‌بنه پله نایابی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتوو .
سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه داوای له یانه‌كان كرد گه‌ر خواستی به‌شداریان هه‌یه به نوسراوی فه‌رمی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه تا كارئاسانیی و ڕێكاره یاساییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت .