تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
د. بڕێت جۆنسن ، پسپۆڕی پزیشكی خێزانی لە نێوەندی پزیشكی داڵاس لە ئەمەریكاوە بە ماڵپەڕی «weather» گوتوە
كە پایزو زستان لوتكەی بەر بڵاوی ھەندێك نەخۆشی و ڤایرۆسن ، بەتایبەتی ئەنفلۆنزا كە بە ئاسانی لە نێوان خەڵكدا دەگوێزڕێتەوە بەتایبەتیش بۆ بەساڵاچوان و مناڵان و ئەوانەی بەرگری جەستەیان لاوازە مەترسیدارە لە پاییزدا كە پلەی گەرمی بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت جەستە بە ئاسانی ڕاناییەتەوە لەگەڵ ئەو پلە گەرمیە نوێیەدا و بروادەكڕێ كۆئەندامی بەرگری جەستە بۆ ماوەیەك كەمێك لاواز بێت ھەروەك پلەی گەرمای فێنك و سارد ژینگەی نمونەیین بۆ گەشەی ڤایرۆسەكان ڕەشەبای پاییزیش وادەكات كە خێڕاتڕ لەوەرزەكانی دیكە لەنێو خەڵكدا بڵاو بێتەوە ھەموو ئەو ھۆكاڕانە لە پشت ئەوەوەن كە پاییزان ژمارەیەكی زۆر حاڵەتی قورگ ئێشە و پەتای جیاواز ببینین واتە سەرما ڕاستەوخۆ پەتا دروست ناكات بەڵكو ناڕاستەوخۆ یارمەتی تەشەنە كردنی دەدات منداڵان قوربانی ھەرە دیاری گۆڕانی وەرزەكانی ساڵن سەنتەری كۆنتڕۆڵكردن و پێشگیری لە نەخۆشیەكانی cdc لە ئەمەریكا دەڵێن : ئەوەندەی گەورەكان توشی پەتاكانی كۆئەندامی ھەناسە دان دەبن و ھەر منداڵێك دور نیە ٨-٩ جاڕ توشی پەتا نەبن ئەوەش بەھۆی پێنەگەیشتوی لاوازی كۆئەندامی بەرگرییانەوە یە پزیشكەكان تێبینیان كردوە ئەوانەی ڕۆماتیزم و نەخۆشی جومگەكانیان ھەیە لەوەرزی سەرمادا زۆرتڕ پەرێشان دەبن
ھەوای ساردو شێدار ئازاری جومگەكان خراپتر دەكات .