پێشمه‌رگه سپۆرت -
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس كاتی وازهێنانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا پێش یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا كه بڕیاره ئه‌مشه‌و له میانه‌ی یارییه‌كانی نه‌یشن لیگ به‌ڕێوه‌بچێت كاتژمێر 9:45 خوله‌ك كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وتی: مۆندیالی 2022ی ولاَته‌ی قه‌ته‌ر دواین پاڵه‌وانێتیم ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ولاَته‌كه‌م كه تێیدا به‌شداری بكه‌م .
ڕۆناڵدۆ تا ئێستا ١٠١ گۆڵی بۆ پورتوگال تۆمارکردووە و بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵی تر ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات و دەکەوێتە پێش عەلی دائی ئێرانی، کە ئەم بە ١٠٩ گۆڵ زۆرترین گۆڵی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانی جیهان تۆمارکردووە