‌وێنه‌ : كچه‌ یاریزانێكی‌ میسری‌ ده‌یه‌وێت هه‌مان ڕێگه‌ی‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح بگرێت




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

كچه‌ یاریزانێكی‌ میسری‌ هاوشێوه‌ی‌ محه‌مه‌د سه‌لاَح ده‌یه‌وێت ببێته‌ باشترین یاریزانی‌ ئینگلته‌را .

پێگه‌ی‌ ئای‌ نیوز ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ساره‌ی‌ ته‌مه‌ن 21 ساڵ یه‌كه‌م كچه‌ یاریزانی‌ مسڕیه‌ له‌ ئینگلته‌را كه‌ ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی‌ محه‌مه‌د سه‌لاَح خه‌لاَتی‌ باشترین یاریزانی‌ خولی‌ ئینگلیزی‌ بباته‌وه‌ و ببێته‌ پادشای‌ یاریگاكانی‌ ئینگلته‌را .

پێه‌گه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پارساڵ له‌ لایه‌ن ڕێخراوی‌ له‌نده‌نی‌ خه‌لاَتی‌ باشترین وه‌رزشكاری‌ عه‌ره‌بی‌ وه‌رگرتووه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ توانیویه‌تی‌ 27 گۆڵ بۆ یانه‌ی‌ ستۆك سیتی‌ تۆماربكات.
 
له‌ كۆتاییشدا پێگه‌ی‌ ئای‌ نیوز  باس له‌وه‌ش ده‌كات ساره‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ تۆپی‌ پێ ده‌كات به‌شی‌ ئه‌ندازیاریش له‌ زانكۆی‌ دێربی‌ ده‌خوێنێت .


PM:04:01:10/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌