وەرزش كردن ئارەزوی خواردن كەم دەكاتەوە


ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

توێژینەوەیەكی‌ پزیشكی  نوێ  دەڵێ : وەرزشكردن   تەنیا  بە سوتاندنی  كالۆری  زیادە كێش دانابەزێنێتبەڵكو  ئارەزوی  خواردنیش   كەمدەكاتەوە لە توێژینەوەیەكدا  كە  پسپۆرانی  جۆڕناڵی « لایەنی  زانستی و  پزیشكی  وەرزش »ئەنجامیداوە دوو  گروپ لە  خەڵكی  تاقی كراونەتەوە كەگروپێكیان   ڕیجیمی  خۆڕاكیان  پیادە  كردوە گروپەكەی  تر  وەرزشێكی ٩٠   خولەكیان  ئەنجامداوە 
بۆ ھەردوو  گروپەكە  خۆڕاكێكی  بەتام دانرا گروپی ڕێجمەكە  بە بەھای   ٩٤٧  كالۆری  خواردنیان  خوارد كەچی  گروپی  وەرزشەكە  تەنھا   ٦٦٣  كالۆری خواردنیان  خوارد توێژەرەكان  گوتیان  ھۆكار  ئەوەیە  وەرزشكردن   دەبێتە  ھۆی  دابەزاندنی  ئاستی ھۆرمۆنی « گڕێلین » كە  ھۆرمۆنێكە  ئارەزوی  خواردن  زیاد  دەكات ھەمان كات   ئاستی  ھۆڕمۆنی « پێیتاید وای  وای »  بەرزدەكاتەوە  كە ھۆڕمۆنی  سەر كوت كردنی  برسێتیە كەچی ئەوانەی  كە  ڕێجیم  دەكەن  دروست  پێچەوانەیە  تیایاندا 
ئەوەش  واتای  ئەوەیە  سودی  وەرزش  لەرێكسختنی  كێشدا  تەنیا  بە  سوتاندنی  كالۆری  زیاتر  نابێ بەڵكو  بەوەش  دەبێت  كە كەسەكه‌  ئارەزوی  خواردنی  كەم  دەبێتەوە  و كەمتر  دەخوات    .


PM:03:50:09/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌