پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی خولی باسكه‌ی 3 × 3 ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاره یارییه‌كانی خوله‌كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 8 / 10 / 2020 ده‌ست پێبكات .
ئه‌مه‌و له‌و خوله نۆ یانه‌ی كوڕان و شه‌ش یانه‌ی كچان به‌شدارن و تێیداو یانه‌ی پێشمه‌رگه به دوو تیم و له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌شداری ده‌كات .
سه‌باره‌ت به به‌شداری تیپه‌كانیشیان كامه‌ران محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی یاری باسكه یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی به سوپاسه‌وه ئه‌م خوله‌ی كردۆته‌وه و گرنگه یاریزانان به‌شداری له خوله‌كه بكه‌ن تا ئاستیان بگه‌ڕِێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی ، هه‌روه‌ك كامه‌ران ئاماژه‌ی پێدا كه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به دوو تیم به‌شدارن و ته‌نیا ئامانجیشیان به‌شداری كردنه تا ئه‌و یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتوانه چاویان زیاتر بكرێته‌وه و به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یاریزانی له‌خۆیان گه‌وره تر هه‌بێت .
دواجار كامه‌رانی ڕاهێنه‌ر ووتی پلانی جیاوازمان ده‌بێت و بۆ داهاتوو كار ده‌كه‌ین چه‌ندین یاریزان له ئاسته جیاوازه‌كان بخه‌ینه نێو گۆڕه‌پانی یاریه‌كه‌وه تا یاری باسكه ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و پێش ببه‌ین .