سوده‌كانی‌ وەرزشی‌ ئایڕۆبیك



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

ئایڕۆبیك  وەك  ڕاھێنانێكی وەرزشی سودی  ھەیە چونكە  سەرجەم  بەشەكانی  لەش لە جوڵەدان  و  یارمەتی دەرە  بۆ  دابەزاندنی  كێش و توانەوەی  چەوری جگە لەوەی  مێشك  دەحەوێتەوە  بە  دورت دەكات  لە  بیركردنەوەو  خەمۆكی   بەپێی  توێژینەوەیەكی  نوێی پزیشكان   كەلە  ماڵپەری  mbc   بڵاو  كراوەتەوە دەركەتووە   كە  ئایرۆبیك  باشترین  سەرچاوەیە  بۆ دور خستنەوەی  نە خۆشیەكانی  دڵ  دافینا  میروم لە  زانكۆی « سترنسیدنی » دەڵێت : سەیر  نیە  ئەگەر  بڵێین  ئایرۆبیك   باشترینە  بۆ كەمكردنەوەی  نە خۆشیەكانی   دڵ و دورخستنەوەی  لە  مردن  لە  ساڵی  ١٩٩٥ -٢٠٠٧ لە ویلایەتە  یەكگرتوەكانی  ئەمەریكا  توێژینەوە  لەسەر  لەسەڕ  زیاتر  ٨٤  ھەزار  كەس  كراوە   كە  تەمەنیان   لە سەرو  ٤٠ ساڵەوە  بوە  بەڵام  بەھیچ  جۆڕێ   نەخۆشیەكانی  دڵیان لەگەڵ  نەبوە  دواجار  دەركەت  كە  وەرزشی  جوڵە و  سەما  و  ئایرۆبیكیان  كردوە جگە  لەوەی  كە  ئایرۆبیك  ئەبێتە  ھۆی  بەخشینی  وزەیەكی  زۆر   بەلەش و  ئەمەش   بەسودە  بۆ  چالاكردنی  لەش  بەتایبەتی   كۆئەندامی  بەرگری .


PM:07:25:07/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌