پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری درێژه پێده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له یاریه‌كی به‌هێز بۆ گه‌یشتن به یاری كۆتایی خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی بوونه میوانی ئه‌و یانه‌یه ، له‌و یاریه‌دا تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ئاشتی خاوه‌ن یاریگه توانیان به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ئاشتی گه‌یشتنه یاری كۆتایی خوله‌كه كه بڕیاره له‌به‌رامبه‌ر تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی نه‌ورۆز یاری بكات .
ئه‌مه‌و تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆیه ماڵ ئاواییان له خوله‌كه كرد .