پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ڕابردووی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن و نازناوی خوله‌كه بۆ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی به‌ده‌ست بهێنن ، دووباره یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵپشتی خۆیان بۆ تیپه‌كه دووپات كرده‌وه و بۆ وه‌رزی نوێ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی یاریزانان و بانگێشت كردنی چه‌ند یاریزانێكی نوێش واژۆ كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 4 ی 10 / 2020 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆندی ستافی مه‌شقی و یاریزانان واژۆ كرا .
له‌و مه‌راسیمه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێَگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ تییپه‌كه خواست و له‌گه‌ڵ پاڵپشتی یانه بۆ تیپه‌كه دووباره پێَی ڕاگه‌یاندن كه به‌رده‌وامی دان و كۆڵ نه‌دان خه‌ونێكی له مێژینه‌تان بۆ دێنێته دی ئه‌ویش به به‌ده‌ست هێنانی نازناوی عێراق له وه‌رزی نوێ دا یه هه‌ربۆیه ده‌بێت ئێوه كۆڵ نه‌ده‌ن و به‌رده‌وام بن تا نازناوی عێراق كه هی خۆتان بووه دووباره به‌ده‌ستی بهێنه‌وه .
پاشان گرێبه‌ستی یاریزانان واژۆ كرا و به‌رگی پێشمه‌رگه‌یان پێ به‌خشرا كه به‌م شێوه‌یه بوو .
ستافی ڕاهێنه‌ران :
دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی - ڕاهێنه‌ر
ئه‌رده‌لاَن فایه‌ق ده‌روێش - یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر
سه‌ركه‌ش جه‌بار حه‌بیب - یاریده‌ده‌ر
یاریزانان :
عه‌لی ته‌ها غه‌فور - كابتنی یانه و پێگه‌ی ڕافع
ئاسۆ عادل قادر - ڕافع
نه‌هرۆ عه‌دنان زیدان - پێگه‌ی ئازاد
وه‌لید عاره‌ب عه‌بدولاَ - پێگه‌ی ئازاد
حسێن نه‌میر شامل - پێگه‌ی خه‌لفی
عه‌بدولاَ سیروان حه‌مه - پێگه‌ی خه‌لفی
دیاری ئه‌سعه‌د تۆفیق - پێگه‌ی سه‌نته‌ر
عه‌باس عه‌بدول حسێن محسن - پێگه‌ی سه‌نته‌ر
هه‌ڵۆ سه‌باح سلێمانی - پێگه‌ی سه‌نته‌ر
محه‌مه‌د مه‌حمود - پێگه‌ی سه‌نته‌ر
ئوسامه مونیف سه‌بار - پێگه‌ی چوار
سه‌یفه‌دین موخیف هوێر - پێگه‌ی چوار
ڕابه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی - پێگه‌ی چوار
عومه‌ر محه‌مه‌د ساڵح - پێگه‌ی چوار