پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین و له نزیكه‌وه ئاگار بوون له باری ته‌ندروستی دكتۆر عه‌تا ڕاهێنه‌ری گۆڵ پارێزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 4 ی 10 / 2020 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه و دانا ئةمين سه‌ردانی ئه‌و ڕاهێنه‌ره دیاره‌ی یانه‌كه‌یان كرد .
ئه‌مه‌و له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه هیوایی شیفای بۆ دكتۆر عه‌تا خواست و له هه‌واڵی پرسی و هه‌موو هاوكارییه‌كی یانه‌ی بۆ ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی گۆڵپارێزان دووپات كرده‌وه و هیوای خواست دكتۆر عه‌تا به زووی باری ته‌ندروستی به‌ره‌و باش بوون بڕوات و بگه‌ڕێته‌وه نێو مه‌شق و یانه‌كه‌ی خۆی كه سالاَنێكه خزمه‌تی تێدا ده‌كات .
پاشان دكتۆر عه‌تای ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به گه‌رمی به‌خێرهاتنی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كردوو سوپاسی كردن بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌یان .