خانمان و گرنگی‌ دان به‌ وه‌رزش



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج 

ئەو خانمانه‌ی‌  وەرزش  دەكەن و سیستەمی  خۆراكی  گونجاو  پەیرەو  دەكەن تاڕادەیەكی  زۆر  باش  خۆیان  لە نەخۆشییە  باوەكان  دەپارێزن دكتۆرەكان  لەسەر  ئەوە كۆكن كە ئافرەتان  لەدوای  تەمەنی  چل  ساڵیدا پێویستیان  بە  سیستەمی  خۆڕاكی  تەندروست  ھەیە بۆ ئەوەی كەمتر  روبەروی كێشەی  تەندروستی  ببنەوە جگە لەوەشی  تا  لەش و لارێكی  ڕێك و  تەندروستیان  دەبێت توێژەوەكان داوایان  لەژنان كردو كە  سێ ڕۆژ لە  ھەفتەیەكدا   بۆ ماوەی  چوار  خولەك  چەند ڕاھێنانێكی  قورس ئەنجامبدەن بەمەش  لەشیان بڕێكی  زۆر  ئۆكسجین  ھەڵدەمژێت و تەندروستیەكی  باشیان  دەبێت ماڵپەڕی  ھێڵس دای  نیوز ی  ئەمەریكی گوتی : توێژەرانی  سەنتەری  مایۆ كلینیك سەلماندویانە  كە ژنە  بەتەمەنەكان   دەتوانن سودی  زۆر  لە  ئەنجامدانی  وەرزشی  ڕۆژانەو  مەشقەكان  وەربگرن بۆ ئەوەی  یادەوەریان  بە چالاكی  بمێنێتەوە ڕۆژانە  بە پێ  رۆشتن  یان  وەرزش  كردن    بە پێ  بۆ  ماوەی  ٢٠ خولەك  مرۆڤ  لە  مردنی  پێش  وەختە  دور  دەخاتەوە   .


PM:08:07:04/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌