پێشمه‌رگه سپۆرت -
به بۆنه‌ی بوونه پاڵه‌وانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی پیاوانی یانه‌ی سلێمانی و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، له پاڵه‌وانێتی عێراق، دامه‌زراوه‌ی سپۆرت میدیا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی میدیای وه‌رزشی پیرۆزبایی له هه‌ردوو یانه‌و یاریزانان و راهێنه‌رانی تیپه‌كانیان ده‌خوازێت .
دامه‌زراوه‌ی سپۆرت میدیا ، بوونه پاڵه‌وانی ئه‌و دوو تیپه‌و به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می پیاوان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و برایه‌تیش به هیوابه‌خش ده‌زانێت بۆ وه‌رزشی كوردستان ، كه دووپاتیان كرده‌وه هه‌میشه كورده‌كان له ریزی پێشه‌وه‌ی تێنسزانه‌كانی عێراقن و هیواخوازین ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ش ببێته پاڵپشتێك بۆ به‌ره‌نجامێكی گه‌وره له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ده‌ره‌وه .
دووباره پیرۆزه
دامه‌زراوه‌ی سپۆرت میدیا
كوردستان -سلێمانی ٣-١٠-٢٠٢٠