پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق توانیان جامی دووه‌می به‌ده‌ست بهێنن .
له دوا قۆناغی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق دا كه ده یانه‌ی كوردستان و عێراق تێیدا به‌شداریان كردوبوو كوڕانی پێشمه‌رگه به هه‌شت سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست توانیان پله‌ی دووه‌م بۆ وه‌رزی 2020 مسۆگه‌ر بكه‌ن .
ئه‌مه‌و سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 3 ی 10 ی 2020 و له پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی كوڕان و كچان كه نازناوی كوڕان بۆ یانه‌ی سلێمانی و كچان بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی بوون له مه‌راسیمی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان جامی دووه‌میان پێ به‌خشرا .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌شیان ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕِاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كوڕانی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی : پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر كه سالاَنێكه هه‌وڵ بۆ ئه‌و ئه‌نجامه ده‌ده‌ین دواجار له‌م وه‌رزه و له نێو یاریگه و هانده‌ری خۆمان خۆش به‌ختانه توانیمان پله‌ی دووه‌می عێراق و جامی دووه‌می به‌ده‌ست بهێنین ، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تیپه‌كه‌یان له‌م وه‌رزه ئاماده‌كاری زۆر باشیان هه‌بووه و ته‌نیا به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی یاریزانێكیان و ئه‌نجامی دانی یارییه‌كان له‌سه‌ر یه‌كدی كه ڕۆژی سێ یاریمان ئه‌نجام ده‌دات ته‌نیا یه‌ك یاریمان دۆڕاند و به‌و ئه‌نجامه‌ش پله‌ی دووه‌مان به‌ده‌ست هێنا .
ڕێكه‌وت ووتیشی ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م كه جێگه‌ی دڵخۆشی تیپه‌كه‌مانه كه یانه‌كه‌مان ته‌وای هاوكار و پاڵپشتمان بوون و به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ته‌واوی ئه‌ندامان ئه‌و پاڵپشتیه‌یان هانده‌ر بوو كه توانیمان ئه‌نجامی شایسته به‌ده‌ست بهێنین و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین كه كۆڵ نه‌ده‌ین بۆ نازناو له وه‌رزی داهاتوو .
دواجار ڕاهێنه‌ری تییپه‌كه‌ی كوڕان ده‌ست خۆشی و پیرۆزبایی له به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری تیپی كچان و كچه یاریزانه‌كان كرد كه توانیان نازناوی عێراق له یاریه‌كی به‌هێزدا به‌ده‌ست بهێنن .