پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دوا یاری خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق كه شه‌ش تیپی یانه‌كان تێیدا به‌شدار بوون ، كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یارییه‌كی ئاگرین دا ڕوبه‌ڕوی كچانی یانه‌ی غازی به‌سره بونه‌وه .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 3 ی 10 / 2020 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی سۆران جه‌مال تاهیر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و هه‌ڤاڵ ئه‌بوو به‌كر پارێزگاری سلێمانی و مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و میوانێكی به‌رچاو به‌ڕێوه چوو ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یارییه‌كه كچانی پێشمه‌رگه و غازی به‌سره بۆ بوونه پاڵه‌وان ده‌یان ویست به‌ربه‌ستی یه‌كدی ببڕن و نازناوه‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی یاری به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری كچانی پێشمه‌رگه ئه‌سمای بانگێشتی نێو یاری كرد.
ئه‌سما عه‌لی كچه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی نه‌با سه‌میری یاریزانی یانه‌ی غازی به‌سره بوه‌وه و دوایی یاریه‌كی پڕ ململانێی توند سه‌رئه‌نجام كچه یاریزانه‌كه‌ی به‌سره توانی به ئه‌نجامی 3-2 گێم یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتا بهێنێت .
له دووه‌م یاری دا مینا حه‌سه‌نی كچه پاڵه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر سه‌جا مه‌جیدی كچه یاریزانی یانه‌ی غاز یاری كردوو دوای یاریه‌كی به‌هێز كه كچه پاڵه‌وانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه نیشانی جه‌ماوه‌ری نێو هۆڵی یاریه‌كه‌ی دا توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم یارییه‌كه بباته‌وه كه یه‌كێك له گێمه‌كان 11-0 له‌به‌رژه‌وه‌ندی مینای پاڵه‌وان به كۆتاهات و ئاماده‌بووانی هێنایه جۆش و خرۆش و به چه‌پڵه پیرۆزباییان له مینا كرد .
ئه‌ژین عه‌لی كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری ئه‌نجام دا‌و له‌به‌رامبه‌ر ڕوقیه عه‌باس موحسین یاری كردوو شێرانه كچه یاریزانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتاهێنا .
ئه‌مه‌و چواره‌م یاری دووباره مینا حه‌سه‌نی كچه یاریزانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی دا‌و ڕوبه‌ڕوی كچه یاریزان نه‌با سه‌میر بۆوه و سه‌رئه‌نجام مینا نه‌یتوانی ئه‌و یارییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتابهێنێت و به 3-1 گێم ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كچه ییاریزانه‌كه‌ی شاری به‌سره به كۆتاهات .
یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه و كۆتای ئه‌سما عه‌لی كچه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی به ئه‌نجامی 3-0 گێم له كچه یاریزان سه‌جا مه‌جید بباته‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی پێشمه‌رگه نازناوی خوله‌كه‌یان مسۆگه‌ر كردوو جامی یه‌كه‌مییان پێبه‌خشرا .
پێش دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان ئاماده‌بووان یادی سێ ساڵه‌ی كۆچی دوای سه‌رۆك مام جه‌لال یان كرده‌وه و ئه‌وه‌ش به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی و خوێندنی سوره‌تی فاتیحه .
پاش به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامه‌شیان به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، سه‌ره‌تا سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه بۆ مێژوو توانیمان بۆ دووه‌م جار جامی عێراق به‌ده‌ست بهێنین و له به‌هێزترین تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی عێراق مان برده‌وه كه یانه‌ی غازی به‌سره بوو كه كچه پێشمه‌رگه‌كانمان شێرانه یاریه‌كانیان به كۆتاهێناو نازناوه‌كه‌یان بۆ شاری سلێمانی هێنایه‌وه .
به‌ڵێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ساڵی 2018 جامی یه‌كه‌می عێراق و له 2020 دووباره ئه‌و جامه بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه بووه و چوار ساڵیش پله‌ی دووه‌مان به‌ده‌ست هێناوه كه ئه‌وه‌ش مێژووی ڕاهێنه‌ری به‌نده‌یه له یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌و ده‌ست كه‌وتانه .
دواجار ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هیچ ساڵێك وه‌ك ئه‌م ساڵ تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به به‌هێزی نه‌بیراوه و دڵسۆزانه كچه پاڵه‌وانان توانیان جامی یه‌كه‌می به‌رز بكه‌وه كه ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م پاڵپشتی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئێمه‌ی زیاتر هاندا تا بۆ نازناوه‌كه كۆڵ نه‌ده‌ین .