تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
توێژینەوەیەكی كەنەدی نوێ لە زانكۆی ماكماستەرەوە دەیسەلمێنێت كە وەرزش و چالاكی جەستەیی گەنجێتی دەپارێزێت و پیری دور دەخاتەوە بە پێێ ئەنجامی ئەو توێژینەوانە وەرزشكردن تەنھا ڕێگە لە مردنی پێشوەختە ناگڕێت بەڵكو پرۆسەی پیربونیش دوادەخات وەرزشكردن دەبێتە ھۆی بەرگری كردن لە دژی سپی بون و روتانەوەی قژ و پوكانەوەی ماسولكە و
پوكانەوەی مێشك و چەندین كاریگەری تر پڕۆفیسۆر مارك تارنۆپۆلسكی دكتۆرو پڕفیسۆری نەخۆشیركانی ھەناو و و مناڵان
كەیەكێك بو لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە ووتی: ئەوەی بەراستی ئێمەی توشی شۆك كرد ئەوەبووڕژێنەكان سپڵ و جگەرو ھەموو ئەو شانانەی دی كەتەماشامان كردن بە ھۆی وەرزشەوە سود مەند ببوون تەنانەت پوكانەوەی مێشكیشی كەم كردبۆوە
واتە وەرزش كاریگەریەكی سیستماتیكی لەسەر كۆی بەشەكانی جەستە ھەیە ئارنۆپۆلسكی دەڵێت :ئەنجامدانی وەرزش و دەستپێكردنی لەمرۆڤدا ھیچ كات درەنگ نیە چونكە لەھەموو تەمەنێكدا وەرزشكردن كاریگەری ئەرێنی ھەیە لەسەر ئەندامە جیاوازەكانی جەستە .