پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به ئاستێكی به‌رز له گۆڕه‌پانی یارییه‌كه‌ی نمایشی تواناكانی خۆی بكات و له دوایی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی و ته‌نیا شكستێكی له خوله‌كه پله‌ی دووه‌می خولی نایابی عێراقی مسۆگه‌ر كرد .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ڕاهێنه‌ری ڕێكه‌وت ڕه‌ووف و یاریزانان ( به‌ختیار عه‌بدول باقی ، سه‌یوان جه‌مال ، هه‌ردی عه‌لادین و مه‌به‌ست ڕه‌ووف ) له قۆناغی دووه‌م و كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق دا به ئاستێكی به‌رز له ته‌واوی یارییه‌كانیان بینران و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان جامی دووه‌می عێراقی پێ به‌خشین ، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له سێهه‌م ڕۆژی یاریه‌كاندا توانیان به ئه‌نجامی 3-2 یاری له یانه‌ی جه‌یش و 3 - 0 یاری له یانه‌ی ختوت به‌رنه‌وه .
ئه‌مه‌و بڕیاره كاتژمێر 10:00ی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 3 / 10 / 2020 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی كۆتایی خوله‌كه بۆ هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان ئه‌نجام بدرێت و دواتر جامی خوله‌كه دابه‌ش ده‌كرێت و ده‌به‌خشرێته خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كه .