پێشمهرگه سپۆرت -
گوڵزار فهرهج :
درۆگبا خاوەنی چەندین دەسكەوتی ناوازەیە لە كاروانە وەرزشیەكەی ھەمیشە وەك یاریزانێكی بەھرەمەند و زیرەك و بەھێز یاریكردنیشی كەسایەتیەكی نمونەیی بووە لە دەرەوەو ناوەوەی یاریگا .
دیدیە درۆگبای ئەستێرەی پێشووی یانەی چێلسی و ھەڵبژاردەی كۆت دیڤوار خەڵاتی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپای بۆ ساڵی ٢٠٢٠ پێبەخشرا پێگەی یوفا بڵاوی كردۆتەوە ئەم خەڵاتە ساڵانە بە پشت بەستن بە دەستكەوتی مەزن و ناوازەیی لە پیشەگەری كەسایەتی و نمونەیی دەدرێت سەبارەت بە خەڵاتەكەش بە درۆگبا ئەلیكساندەر سیفیرینی سەرۆكی یەكێتیەكە ئاماژەی بەوەدا كە زۆر سەرسامە بە دڕۆگبا كە كار دەكات بۆ یاڕمەتی دانی مناڵانی ھەژار نشین.