پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌نجام دا‌و توانی مێژوویه‌كی نه‌خشێنراو بۆ خۆی بنوسێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی به‌هێز پڕ ململانێی توندا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌ناعه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌و یارییه كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 1 ی 10 / 2020 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی هانده‌رێكی به‌ر چاو به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی ئه‌نجام دانی پێنج یاری ، پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به ئه‌نجامی 3-2 یاری بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به‌ختیار عه‌بدول باقی توانی له هه‌ردوو یاریزان حه‌مه زیاد و حه‌یده‌ر سه‌لیم بباته‌وه و هه‌روه‌ك هه‌ردی عه‌لادینش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر حه‌یده‌ر سه‌لیم مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌نجامی یارییه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو :
هه‌ردی عه‌لادین × محه‌مه‌د زیاد 0- 3
به‌ختیار عه‌بدول باقی × حه‌یده‌ر سه‌لیم 3-2
سه‌یوان جه‌مال × سه‌رمه‌د سه‌مه‌د 2-3
به‌ختیار عه‌بدول باقی × محه‌مه‌د زیاد 3-1
هه‌ردی عه‌لادین × حه‌یده‌ر سه‌لیم 3-2
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گه‌ڕانه‌وه نێو ململانێی به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌می ڕیزبه‌ندی ، هه‌رچی پێش یارییه‌كه‌ی بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌ناعه كوڕانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 3-1 یاری له نه‌فتی شیمال و به 3 یاری بێ وه‌لاَمیش له یانه‌ی ئه‌كادیان برده‌وه .