پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه درێژه‌ی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق دا دوو سه‌ركه‌وتنی دیكه‌یان به‌ده‌ست هێناو گه‌یشتنه یاری كۆتایی خوله‌كه .
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 1 ی 10 / 2020 و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕكابه‌رییه‌كانی دووه‌م ڕۆژی خوله‌كه‌دا كچانی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی كچانی یانه‌ی جه‌یشی به‌غداد بونه‌وه ، له‌و یاریه‌دا دووباره ئاست به‌رزی كیژه پێشمه‌رگه‌كان بووه جێگه‌ی سه‌رنجی بینه‌ر و ئاماده‌بووی نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به سێ یاری به‌هێزی بێ وه‌لاَم توانیان سه‌ركه‌وتنێكی مێژووی به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و سه‌ر له ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كچانی پێشمه‌رگه و ئاشتی به یه‌ك گه‌یشتن و دووباره كیژانی پێشمه‌رگه به سێ یاری بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتنی چواره‌میان له خوله‌كه نوسییه‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش كیژه پێشمه‌رگه كان گه‌یشتنه یاری كۆتایی خوله‌كه كه بڕیاره ئه‌و یارییه له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 3 ی 10 / 2020 به‌ڕێوه بچێت .