پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخ خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی بەدەستهێنا
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی دیاری كرد و خەڵاتەكە پێشكەشی لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەی بایرن میونخ كرد ، پاش ئەوەی توانی بەسەر هەریەكە لە مانیۆل نۆیەری هاوڕێی و كیڤن دی برۆین سەربكەیت .
جگە لەوە لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی باشترین هێرشبەری وەرزی ڕابردووشی بردەوەپاش ئەوەی توانی سەربكەوێت بەسەر نیمار وكیلیان مباپێدا.
لیڤاندۆڤسكی وەرزی ڕابردوو توانی پێنج نازناو لەگەڵ یانەكەی بەدەستبهێنێت ، خولی ئەڵمانی و جامی ئەڵمانیا وخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وجامی سوپەری ئەڵمانی وجامی سوپەری ئەوروپی .
لەپاش وەرگرتنی خەڵاتەكەش لیڤا وتی: بەڕستی شتێكی سەرنج ڕاكێش و لەبیرنەكراوە ، سوپاسی هاوڕێانم وڕاهێنەر دەكەم لە یانەكەم كە یارمەتیدەرم بوون بۆ بردنەوەی ئەم نازناوە .
لیڤا وتیشی: كە مناڵ بووم خەونم ئەوە بوو لە یاریگا گەورەكان یاری بكەم و ببمە باشترین ، بێگومان ئێستا لێرەم و زۆر خۆشحاڵم .