پێشمه‌رگه سپۆرت -
هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه میوانداری ده‌كات له قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمیزی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاسته‌كانی كوڕان و كچان و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ده‌ست پێكی یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خوله‌كه سێ یاری ئه‌نجام دا .
له یه‌كه‌م یاری خۆیدا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 3-1 یاری له یانه‌ی غاز جنوبی به‌سره ببه‌نه‌وه .
ئه‌مه و له دووه‌م یاریاندا پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی له كێبڕكێیه‌كی به‌هێزدا و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر یاریان كردوو سه‌رئه‌نجام و دوایی یاریه‌كی به‌هێز كوڕانی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 3-1 یاری سه‌ركه‌وتن یان مسۆگه‌ر كرد.
هه‌رچی سێهه‌م یاری پێشمه‌رگه بوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سلێمانی بوو كه تێیدا و یه‌ك لایه‌نه یانه‌ی سلێمانی به ئه‌نجامی 0-3 یاری بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر كرد .
سه‌باره‌ت به ئاستی یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژیان و ئه‌نجامه‌كانیان ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له ئاستێكی زۆر باش دایه‌و و ئاماده‌كاری پێویستیشمان كردووه بۆ قۆناغی دووه‌می یارییه‌كان ، به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئه‌نجامی قۆناغی پالاَوتنی یه‌كه‌م كه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو هه‌ژمار نه‌كراوه و له‌سه‌ر ڕیزبه‌ندی وه‌رزی ڕابردوو ( قوڕعه ) تیروپشك كراوه كه ئه‌وه‌ش بۆته كێشه بۆ زۆرێك له تیپه‌كان .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كان بۆ یاریزانانی پێشمه‌رگه وه‌ك یاری كۆتاییه‌كان وابووه چونكه له‌به‌رامبه‌ر سێ یانه‌ی به‌هێزی وه‌ك غاز جنوب و برایه‌تی و سلێمانی یاریان كردووه هه‌ربۆیه ئه‌نجام چاوه‌ڕوان كراوبووه له گۆڕانكاری .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ووتیشی سه‌رله‌به‌یانیان یه‌ك یاری ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بوو پاش نیوه‌ڕوانیش یه‌ك یاری به‌ڕێوه بچوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاریزانانی سه‌رجه‌م تییپه‌كان ماندوو ده‌بن ئه‌وه‌ش هۆكاری شكستی ئێمه بوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سلێمانی چونكه له كاتژمێر 4:25 خوله‌ك یاریمان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی برایه‌تی ده‌ستی پێكردووه و 6:45 خوله‌ك یاری به كۆتاهاتووه ڕاسته‌وخۆش دووه‌م یاری پاش نیوه‌ڕۆمان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سلێمانی بووه كه یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كانی خوله‌كه و یاریزانانی ئێَمه زۆر ماندوو بوون هه‌ربۆیه توشی شكست هاتووین .
دواجار ئه‌و ڕاهێنه‌ره هیوایی خواست له یارییه‌كانی داهاتوویان قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته‌ی ئه‌مڕۆیان بكه‌نه‌وه و له كێبڕكێ به‌رده‌وامبن .