پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراقی ده‌ست پێكرد .
له‌سه‌ر ئاستی كچان شه‌ش تیپ كه بریتین له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئاشتی ، كۆیه ، غاز جنوب ، به‌سره و جه‌یش ) به‌شدارن و له یه‌كه‌م ڕۆژی كێبڕكێی كیژه یاریزانانی تیپه‌كانیش ، كیژه پاڵَه‌وانانی پێشمه‌رگه سه‌ر له به‌یانی و ئێواره‌ی یه‌كه‌م ڕۆژ دوو یاریان ئه‌نجام دا .
له یه‌كه‌م یاری خۆیاندا كیژه پێشمه‌رگه‌كان ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی كۆیه بونه‌وه و تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام به 3-1 یاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه یاریه‌كه به كۆتاهات ، ئه‌مه و له دووه‌م یاری دا كچانی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی كچانی یانه‌ی به‌سره بونه‌وه و یه‌كلایه‌نه و به سێ یاری بێ وه‌لاَم كچانی پێشمه‌رگه ئه‌و یاریه‌شیان یه‌كلاكرده‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه زه‌نگی سه‌ركه‌وتنی لێداو هه‌نگاو به‌ره‌و كۆتایی و نازناوه‌كه ده‌نێت .