تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
دكتۆر جێمس دینیكۆلانتۆنیۆ كەتوێژەری بواری نەخۆدشیەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێنە لە ئەمەریكاوە
بە ڕۆژنامەی بەنێو بانگی واشنتۆن پۆستی وت ، دەكڕێ زۆر شت لە ژاپۆنییەكانەوە فێڕبین لەبارەی ژیانێكی تەندروستانەوە ئەوەش كە ئەوان ھەیانە بەھۆی خۆڕاكی باش و وەرزشی بە بەرنامەوەیە ، بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستوە كە دانیشتوانێ ژاپۆن لەتەمەندرێژ ترین گەلانی جیھانن .
ئەو گەلە بەوە ناسراون لە ژەمەكانیان كاربۆھیدڕاتی سروشتی سەوزەو میوە ماسی وگۆشت زۆر بەكاردێنن بەگشتی بڕی چەوری تێرەكان و خواردنە دەستكردو لەقتونراوەكان وشەكری دەست كردیش كەم بەكاردێنن لەدەرەنجامی توێژینەوە كەشدا ھاتوە كەدۆزینەوەكان دەریدەخەن بەكارھێنانی ھاوسەنگانەی وزە دانەوێڵە سەوزەو ھێلكە شیرەمەنیەكانن و ئەگەری مردن كەمدەكەنەوە ئەوەش لە ڕێگر دهبێت له نەخۆشیەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن .
دواجار پزیشكە ئەمەریكیە دەڵێت ئەوەی بۆ ھەمومان گرنگە خۆڕاكێكی كوالێتی بەرزە كە برێكی كەمی چەوری تێدابێت .