فۆتۆ : ئه‌رشیفی خولی نایابی عێراق
پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی دانانی پرۆگرامی ته‌واوی سالاَنه‌ی خۆی و بۆ ته‌واوكاری بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی ڕابردوویان ، ڕۆژی سێ شه‌ممه 29 ی ئه‌یلولی 2020 ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق كۆبونه‌وه‌كانی درێژه پێداو ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌ركرد .
1- پاڵه‌وانێتی باله‌ی نیشتیمانی كه‌نار ده‌ریا له به‌رواری 12 تا 14 ی مانگی 10 / 2020 له شاری حه‌بانیه و بۆ ئاستی كوڕان .
2- خولی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ له دایك بوانی 2003 به‌ره‌و سه‌ر له به‌رواری 30 / 10 تا 3 / 11 ی 2020 و له شاری زیقار .
3- ئه‌نجام دانی خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی كوڕان له به‌رواری 5 / 11 / 2020 تا 11 / 11 / 2020 به‌ڕێوه ده‌چێت كه یانه‌كانی به‌شداری كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بریتیی ده‌بن له یانه‌كانی شاری سلێمانی ، هه‌ولێر ، كه‌ركوك ، دهۆك و نه‌ینه‌وا ته‌واوی یاریه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چن .
هه‌رچی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌بێت بریتی ده‌بن له یانه‌كانی شاری به‌غداد و ده‌وروبه‌ری و دیاله كه یارییه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب به‌ڕێوه ده‌چن .
بۆ یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م بریتی ده‌بن له یانه‌كانی فوراتی ناوه‌ڕِاست و كه‌ربه‌لا ، نه‌جه‌ف و بابل و دیوانیه كه ته‌واوی یاریه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له شاری كه‌ربه‌لا ئه‌نجام ده‌درێن .
ئه‌مه‌و كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م بریتی ده‌بن له یانه‌كانی خواروی عێراق كه پێك دێن له یانه‌كانی به‌سره و میسان و كوت و زی قاڕ و موسه‌نا و یاریه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له هۆڵی عه‌ماره به‌ڕێوه‌ده‌چن .
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیار دراوه كه له‌و چوار كۆمه‌ڵه‌یه و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یه‌ك تیپ سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات و له خولی كۆتایی كه بڕِیاره له شاری به‌غداد به یه‌ك بگه‌ن دوو تیمی ده‌گاته خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .
4 - خولی نایابی باله‌ی كچانی عێراق له به‌رواری 15 تا 21 ی 11 / 2020 و له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت .
5- دوا بڕیاری یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق یه‌كلاكردنه‌وه‌ی واده‌ی ده‌ست پێكی خولی نایابی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی عێراق بوو كه بڕیاره ئه‌و خوله له به‌رواری 1 / 12 / 2020 ده‌ست پێبكات و یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه كه له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتووی ڕێنماییه‌كانی ده‌ست پێكی خوله‌كه ڕابگه‌یه‌نێت .