پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی خولی تۆپی پێی دۆستانه‌ی بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و به‌به‌شداری چوار یانه ده‌ست پێكردوو تێیداو له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی ڕوبه‌ڕوی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی كۆیه بونه‌وه ، له‌و یاریه‌دا تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه توانیان دوو گۆڵ به لێدانی په‌نالتی و له خوله‌كه‌كانی 69 و 80 له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( كامۆ ئه‌بوبه‌كر و شاكار ئه‌كبه‌ر ) ه‌وه تۆمار بكه‌ن و به‌و بردنه‌وه‌یه‌شیان تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گه‌یشتنه یاری قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه .