پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق پلانی جێگیر داده‌نێت بۆ ئه‌نجام دانی چالاكییه‌كانی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بۆ به‌ڕێوه چوونی خول و چالاكییه‌كانی خۆی یه‌كێتی ناوبراو كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا .
تێیداو دوای باسكردن له بارودۆخی ته‌ندروستی ولاَت و پێش هاته‌كان بڕیار درا به ئه‌نجام دانی خولی نیشتیمانی كه‌نار ده‌ریا كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 12 تا 14 ی مانگی داهاتوو له شاری حه‌بانیه به‌ڕِێوه بچێت و هه‌روه‌ك خولی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق بۆ له دایك بوانی 2003 به‌ره‌و سه‌ر به‌ڕێوه ده‌بات كه بڕیاره یاریه‌كانی له 30 ی 10ی 2020 ده‌ست پێبكه‌ن .
ئه‌مه‌و یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیاری دا كه ته‌واوی خاڵی چالاكییه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی باله‌ی عێراق باسی لێوه بكرێت كه بڕیاره له ڕۆژی سێ شه‌ممه 29 ی ئه‌یلول ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌ڕێوه بچێت .