تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
ھەموو كەسێك پێویستە جوڵەو چالاكی جەستەیی ھەبێت ، جەستەیەكی گونجاو سیستمێكی خواردنی تەندروست و تێروانینی ئەڕێنی بۆ جەستەیەكی تەندروست بەردەوام ھەستكردن بە خۆشی دەبەخشێت و دەبێتە ھۆی چێژ وەرگرتن لە ژیان و ڕێگری لە نەخۆشی دەكات .
بەپێی ههواڵێكی ماڵپەڕی « ئیرنا » ی ئێرانی بۆ ئەوەی مێشكت بە باشی كار بكات و چالاك بێت یەكەم ھەنگاو كه پێویسته بۆ دهست پێكی ڕۆژێكی نوێ خواردنی نانی بەیانیە كی باش و تەندروستە چونكە شەوانە لەشی مرۆڤ لەو كاربۆھیدرانەی لە خانەكاندایە ووزە وەردەگرێت نانی جۆو پەنیر ھەڵبژاردەیەكی باشە بۆ ئهو ڕۆژه نوێیه ، ههروهك چای سەوز بۆ مێشك كە یارمەتیدەرێكی ئارام كەڕەوەیە سودی زۆری دهبێت و به گشتیش گرنگه بهیانیان بهر له نانی بهیانی وهرزش كردن ئهنجام بدرێت و دواتر نانی بهیانی بخورێت .
وه له لایهكی دیكهوه و له نوێترین لێكۆڵینەوەكان كه لە زانكۆی «تەكساس » ئهنجام دراوه ئەوەی خستۆتە روو باشترین دیاری كە پێشكەشی بە مێشك و جەستە بكرێت دوای وەرژشكردن شوكلاتە بە شیرە ، لەلێكۆڵینەوەكاندا دەركەوتوە ئەوانەی شوكلاتە بەشیر دەخۆن زیاتر ھەست بە ئارامی و گەرانەوەی ھێز دەكەن .