هه‌رێز جه‌مال :
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له پای نه‌بوونی هیچ یاسایه‌ك و به‌رچاوو روونیه‌ك و نه‌بوونی ده‌زگای وه‌رزشی ، كۆمه‌ڵێك خوارده‌ی بێ ئاگا له وه‌رزش كه به ناوی پسپۆڕ‌و وانه‌بێژو شاره‌زاوه خۆیان نمایش ده‌كه‌ن ، به بێ بوونی هیچ پێوه‌رێك به‌راست و چه‌پ ده‌كه‌ونه كردنه‌وه‌ی خول و به ناوی پێدانی بروانامه‌وه له ژێر سایه‌ی ئه‌و حكومه‌ته‌ی ساڵی سێ مووچه ده‌دات سه‌فته‌یه پاره له گیرفانی منداڵی فه‌قیرو هه‌ژار ده‌سه‌نن .
كردنه‌وه‌ی خولی راهێنه‌رو ناوبژیوانی و فێركاری وه‌رزشی له‌م دواییانه یه‌كێكه له گاڵته‌جارییه باوه‌كانی وه‌رزش ، به‌داخیشه‌وه ئه‌گه‌رچی كه‌مێك ئه‌و دیارده‌یه وه‌ك جاران نه‌ماوه به تایبه‌ت له یاری له‌شجوانی به‌ڵام له یارییه تاكیه‌كان به‌م دوایانه‌ش ماشه‌ڵا برۆره شه‌قامی مه‌وله‌ی‌له سلێمانی و ئیسكان له هه‌ولێر شانت له شانی راهێنه‌رو ناوبژیوانی بروانامه‌ی سی و بی ده‌خشێت و بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م بروانامانه یه‌ك سوودیان هه‌بێت ته‌نیا سوودی ئه‌وه نه‌بێت كابرا كه وه‌ریگرتووه وێنه‌یه‌كی پێوه گرتووه‌و له فه‌یسبووك دایناوه ، قسه‌ی كه‌مێكیانم نییه له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌ك به‌رده‌وام و به توانای خۆیان كار به‌و بروانامه‌یه ده‌كه‌ن .
ته‌حه‌دا ده‌كه‌م له سلێمانی ئه‌م ساڵه به‌هه‌مووی دوو مانگ به‌هۆی كۆرۆناوه نه‌بووبێت ئێمه ئه‌و هه‌موو راهێنه‌ره‌مان بۆچیه خوا به‌خوا له سلێمانی نزیكه‌ی ١٠٠٠ كه‌س بروانامه‌ی راهێنه‌ری هه‌یه به هه‌مووی ٢٠ـی له هۆڵه‌كان نین و ئه‌وانه‌ی تریش ئێسته په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن كه ئه‌م شه‌هاده‌یان بۆ ده‌ركرد ، باسی هۆڵه‌كانی مه‌له‌وانی ناكه‌م كه به هه‌موو كوردستان بگه‌ڕێ دوو راهێنه‌ری به‌توانای مه‌له‌وانی نادۆزیته‌وه كه‌چی چزار فه‌سڵه به پاره‌یه‌ك كه خوا ده‌زانێت له نێوان خاوه‌ن خول و لایه‌نی رێپێده‌ر چۆن به‌ش ده‌كرێت خول ده‌كرێته‌وه .
واز له خولی راهێنه‌ری تۆپی پێ بهێنن كه ٣٠ كه‌س به‌شداری بكات هه‌ر ٣٠ـی مسۆگه‌ر ده‌رچووه‌و كاغه‌زه‌كه‌ی پێدراوه ، كه به پێی رێساكانی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیا ئه‌و كاره‌ساته رێگه‌ی پێنه‌دراوه .
من وام لێهاتووه گومان له هه‌موو شتێكی وه‌رزشی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌م ، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو حكومه‌ت كه له جێگه‌ی نه‌بوون ئاگاداری ئه‌م كاره‌ساتانه‌ن ئیتر چۆن رێگه به كردنه‌وه‌و گیرفان بڕینی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن ، كه ره‌نگه به كرێكاری باوكیان یان ده‌ستهاتی كۆكراوه‌ی مانگانه‌ی كۆیكردبێته‌وه ، بۆیه له‌م كاته ده‌بێت هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه كه‌س به‌شداری ئه‌و جۆره خولانه نه‌كات به تایبه‌ت له‌م قه‌یران و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه كه له خولی پاره‌خواردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به‌ناوی خولی راهێنه‌ری و ناوبژیوانیه‌وه هیچی تر نییه‌و راگه‌یاندنه‌كانیش باش هۆشیار بن له بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چالاكی ئه‌م جۆره بازرگانانه‌ی به ناو وه‌رزش .