پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌بات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لقی سلێمانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی (سلێمانی - نەورۆز -پ .سلێمانی - سیروانی نوێ - سەرچنار ) ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو نوێنه‌ریان له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی ئاماده‌بێت ، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه .
ده‌قی ئاگاداریی و بانگێشت كردنی نوێنه‌ری یانه‌كانی شاری سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌یه :
ئاگاداری یانەکانی (سلێمانی - نەورۆز -پ .سلێمانی - سیروانی نوێ - سەرچنار ) دەکەین ، ڕۆژی ۱شەممە ۲۰۲۰/۱۰/٤ سعات ۳٫۳۰ ی عەسر نوێنەریان ئامادە بێت لە یەکێتی تۆپی پێ ی سلێمانی بۆ کۆبونەوەی هونەری خولی پلەیەکی عێراق .
تێبینی ::پێویستە نوێنەرتان ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانە بێت ، بە پێچەوانەوە مافی بەشدار بوونی نابێت .