پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2020/9/27 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- بڕیاردرا به ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
• خولی نایابی كوردستان ـ رۆژی پێنجشه‌ممه 2020/11/26.
• خولی پله‌یه‌كی كوردستان ـ رۆژی دووشه‌ممه 2020/11/30
• خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان ـ رۆژی هه‌ینی 2020/11/13
• خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان ـ رۆژی هه‌ینی 2020/11/27
• سه‌رجه‌م خول و چالاكییه‌كانی تر له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
2- داوا له نوێنه‌رانی یانه نایابه‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان و ئه‌و یانه‌یه‌ی ئاره‌زووی به‌شداری كردنی له‌م خوله‌دا هه‌یه ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2020/10/3 له كاتژمێر 11:00 ـی پێشنیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، مه‌رجه یانه‌كان نووسراوی فه‌رمی به‌شداربوونی یانه‌كه‌یان پێ بێت.
3- داوا له نوێنه‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی (هه‌ڵۆ و چه‌مچه‌ماڵ) ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2020/10/3 له كاتژمێر 12:00 ـی نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
4- داوا له نوێنه‌رانی یانه پله‌نایابه‌كانی كوردستان و نوێنه‌رانی یانه پله‌نایابه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژی شه‌ممه 2020/10/10 له كاتژمێر 11:00 ـی پێشنیوه‌ڕۆ له هۆتێل كوارتز له هه‌ولێر ئاماده‌بن، مه‌رجه نوێنەران نووسراوی فه‌رمی به‌شداربوونی یانه‌كه‌یان پێ بێت.
5- به هۆی بارودۆخی ته‌ندروستی و په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید 19) و، لەسەر دوای سەرجەم لایەنە پەیوەندارە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2019 وه‌ستا، بڕیاردرا به:
أ- پێداچوونه‌وه به هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له رێكه‌وتی 2020/7/25 و 2020/8/25 به له‌به‌رچاو گرتنی كۆمه‌ڵێك پاسا و هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تایبه‌ت به‌م كێشه‌یه.
ب- كۆتایی هێنان به خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2019 و په‌سه‌ند كردنی ریزبه‌ندی یانه‌كان له (1 تا 13) له‌و كاته‌ی، كه خوله‌كه‌ی تێدا وه‌ستا و، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان خه‌ڵات به‌سه‌ر هیچ یانه‌یه‌ك دابه‌ش ناكات و هیچ یانه‌یه‌كیش بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان دانابه‌زێت به یانه‌ی (ئارارات) ـیشه‌وه، كه به‌شداری خوله‌كه‌ی نه‌كردبوو.
6- هیچ كه‌سێكی حیزبی بۆی نییه به‌شداری له مه‌ڕاسیمه‌كانی دابه‌شكردنی خه‌لاته‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكات.
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان