تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
پزیشكان روونی دەكەنەوە كەدوای خواردنی خواردنی ئێوارە ١٥ خولەك پیاسە بكەن ئەوا دوور دەبن لە توشبوون بە ھەر نەخۆشیەكی كۆئەندامی ھەرس و ئەو خۆراكانەی خواردوشتانە ھیچ زیانی بۆ تەندروستیتان نابێت .
بەپێچەوانەوە ئەگەر پیاسەی لەسەر بكەن سود بەخش و بەھێزكەر دەبێت وەرزش و پیاسەی ئێواران دەبێتە ھۆی ئەوەی كە كۆ ئەندامی ھەرس لە چالاكی نەوەستێت و بەئاسانی خۆراكەكان دەچێتە باو پڕۆسەی ھەرسكردنەوە ، پیاسەكردن لەشەودا لە دڵەراوكێتان كەم دەكاتەوە و دەبێتە ھۆی ئەوەی بە ئارامی زیاترهوە خەوتان لێ بكەوێت و ھەروەھا یارمەتی دەریشە بۆ پڕۆسەی سوڕی خوێن لە جەستەدا و ڕێگری دەكات لەدروستبونی نەخۆشی دڵ ، بێگومان گەر وەرزش و پیاسە بكڕێت بە خویەكی شەوانە ئەوا ئەوكات ڕێژەی شەكر لە خوێندا ڕێك دەخات .