كاتانیش بانگشتی گۆڵ پارێزه‌كه‌ی‌ یانەی شورتە دەكات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

گوڵزار فه‌ره‌ج :

كاتانیتشی‌ ڕاھێنەری  ھەڵبژاردەی عێراق  بڕیاری  دا كە ئه‌حمه‌د باسلی‌ گوڵپارێزی‌ یانه‌ی‌ شوڕته‌ی‌ عێراقی‌ بۆ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ بانگێشت بكات .

ئه‌حمه‌د باسل له‌ یارییه‌كانی‌ ڕكابه‌رێتی‌ خولی‌ ئاسیایی‌ توانی‌ ئاستێكی‌ ناوازه‌ نیشان بدات و به‌و هۆیه‌ش بووه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی‌ كاتانیتشی‌ ڕاهێنه‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ شێره‌كانی‌ ڕافده‌ین و هه‌ربه‌و هۆیه‌ش بانگێشتی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ یه‌كه‌می‌ عێراق كرا .

بڕیاره‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ئاماده‌كاری‌ بۆ دوو یاری‌ دۆستانه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ بكات و پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ش دیاری‌ ده‌كرێت .



PM:09:47:26/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌