پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێز كوڕان و كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ و له نێو هۆڵی داخراوی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه له ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دان .
یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان توانیان له قۆناغی پالاَوتن به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی باكور خۆیان بگه‌یه‌نه قۆناغی كۆتایی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق و هه‌روه‌ك له ئێستاشدا یاریزانانی تیپه‌كه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و قۆناغه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
له‌لایه‌ك دیكه‌وه كچانی پێشمه‌رگه به هه‌مان شێوه‌ی كوڕان ئاماده‌كاری بۆ به‌شداریان له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی به‌رچاو نازناوی ئه‌م وه‌رزه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو تیمی كوڕان و كچان له ئێستادا سه‌رقاڵی كه‌مپێكی مه‌شقی ئاماده‌كارین كه بڕیاره تا واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه به‌رده‌وام بن .
جێگه‌ی باسه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بڕیاری داوه له به‌رواری 30 ی ئه‌یلولی 2020 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عیَراق بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان به‌ڕێوه ببات و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ده تیپ به‌شداری ده‌كات و چاوه‌ڕانیش ده‌كرێت تیپه‌كانی كچان تا پێنج یانه به‌شداری بكه‌ن .