پێشمهرگه سپۆرت -
گوڵزار فهرهج :
ئەم بۆكسێنە ئەمەریكیە لە ھەر روبەروبونەوەیەكدا بەشداری كردبێت ھاوشێوەی موگناتیس بووە بەجۆڕێك لەھەموو جیھاندا نازناوی پارەی پێ بەخشراوە ؟
بەپێی دواین لێكۆڵینەوە كەپێگەی وۆرڵد ۆكسێن نیوسی جیھانی بڵاوی كردۆتەوە مایۆیزەر لە كاروانی وەرزشی بڕی ٢ ملیارو ٤٠٠ ملیۆن پاوەندی تەنھا لەڕێگەی بەشداری كردن لەرێگەی روبەرو بونەوەكانەوە دەستكەوتووە و دیارترین روبەروبونەوەشی لە ساڵی ٢٠١٥ بوو كاتێك روبەروی مانۆ پاكۆیاوی فلیپینی بویەوە كە ئەو روبەرو بونەوەیە زۆڕترین ژمارەی فڕۆشتنی مافی سەیركردنی روبەروبونەوەكەیان كڕیوە بەو ھۆیەوە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار كەس مافی سەیر كردنیان كڕیوە ٣١٠ ملێۆن پاوەنی دەستكەوتوە ، دواین روبەروبونەوەشی بەرامبەر بە ماكڕیگۆر ٤٠٠ ملێۆن و ٣٠٠ ھەزار كەس مافی سەیركردنی یارییەكەیان كڕیبو لەو ڕێگەیەوە ٢٨٧ ملیۆن پاوەندی دەست كەوتوە ، بەڵام لەروی داراییەوە ئەگەر بەراوردی ئەم ئەستێڕەیە بكەین لەگەڵ ھەر ئەستێرەیەكی بۆكسێن یاخود ھەر ئەستێرەیەكی تری وەرزش ئەوا نەك ھیچ كەس ناتوانێ ركابەری بكات ، بەڵكو ھیچ وەرزشكاڕێك ناتوانێ شان بدات لەشانی چونكە فلۆید مایۆیزەر لە مێژووی یاری بۆكسێن ، لەنێو باشترینەكاندایە
كە تابڕیاڕی وازھێنانی یەكجارەیش ھیچ ركابەریك نەیتوانی سەركەوتنی بەرامبەر تۆمار بكات.