پێشمه‌رگه سپۆرت -
لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبه‌ری پێشووی به‌رشه‌لۆنه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به گریانه‌وه‌ماڵئاوای له یانه‌كه‌ی وهانده‌ران كرد‌و چه‌ندین وته‌ی كاریبگه‌ریشی پێشكه‌ش كرد .
سه‌ره‌تا سوارێز وتی : په‌شیمانم كه چه‌ند یارییه‌كم به پێكانه‌وه بۆ به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجامدا ،وتیشی كاتێك به مێسیم وت یانه‌كه جێده‌هێڵم شۆك بوو ، به‌لاَِم به دڵنیاییه‌وه ڕۆشتنم له یانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوانمان دروست ناكات هه‌رگیز .
سوارێز باسی له‌وه‌ش كرد كه پێش ئه‌وه‌ی ڕووبكاته به‌رشه‌لۆنه ته‌نها به پله‌یسته‌یشن خه‌وی به یاریكردن له به‌رشه‌لۆنه بینیوه و سه‌باره‌ت به مێسیش پێیان وتووه كه خۆپه‌رسته وته‌نها ئاستی خۆی لا گرنگه به‌لاَم ده‌ركه‌وت كه ئه‌مانه هه‌مووی درۆن .
سوارێز به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت : ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی زۆر ناخۆشه بۆ من ، هه‌رگیز بیرم نه‌كردۆته‌وه له‌وه‌ی ڕۆژیك به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه یاری بكه‌م.
له كۆتاییشدا سوارێز وتی: من به‌سه‌ر به‌رزی له یانه‌كه ده‌ڕۆم و خۆشحاڵم كه سێیه‌م گۆڵكاری مێژووی یانه‌كه‌م، سه‌باره‌ت به ته‌له‌فونه‌كه‌ی كومانیش پێم وایه هه‌ندێ جار له‌تۆپی پێی دا شتی وا ڕوو ده‌دات وده‌بێت ئاسایی وه‌ریگریت .