تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
وەك دەزانین تیشكی خۆر سودی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت ،لەنویترین توێژینەوەدا ئاماژە بەوەكراوە
كە ئەوانەی نەخۆشی پەستانی خوێنیان ھەیە پێویستە زیاتر بچنە بەر ھەتاو تیمی كار لە دەرەنجامی ئەو تاقی كردنەوانەی كەلەگەڵ خۆبەخشەكاندا ئەنجامیان داوە بۆیان دەركەوتوە كە تیشكی خۆر لەتوانیدایە پەستانی خوێن كەم بكاتەوە بەڵام نەیان زانی چۆن بوەتە ھۆی ھاتنە خوارەوەی ئەو پەستانی خوێنە ههر بۆیە ھێشتا توێژینەوەكە لە ژێڕ وردبینی زیاتر دایە تا بزانن بۆ چ تەمەنێك زیاتر كاریگەری دەبێت یان ئایا جیاوازی لە نێوان ڕەگەزەكان بۆ دەرەنجامی ئەو تیشكە خۆرە ئەبێت یان نا .
جێی باسە گەرچی خۆرلێدان دەیەھا سودی بۆ پێست و تەواوی لەش ھەیە لەگەڵ ئەوەشدا گەر بۆ چەند كاتژمێڕێك زیاتر لە ڕۆژێكدا لێت بدات ئەگەری ژێر پەنجەی پێست زیاد دەكات بەڵام دور كەوتنەوە لە تیشكی خۆر زیانی بۆ دڵ و دەمارەكان دەبێت ئەمەش لە كوردستان زۆرە چونكە بە دەگمەن خەڵك خۆی بداتە بەر خۆر ڕەنگە ھەنێك كەس ھەبن جگە لەدەست دەم چاو ھیچ شوێنێكیان بەر خۆر نەكەوتبێ ههر بۆیه لهمرٍۆوه گهر تۆ لهو كهسانهی گرنگی بهوه نادهی بچێته به تیشكی خۆر ئهوان ڕۆژانه و بۆ ماوهی چارهكه سهعاتێك خۆت بهره بهر تیشكی خۆر ئهویش له كاتهكانی سهر له بهیانیان له كاتژمێر 8:00 تا 10:00 كه ئهو كاته سودی زۆر دهبێت بۆ جهسته و پێستمان .