پێشمه‌رگه سپۆرت -
گوڵزار فه‌ره‌ج :
ئیڤان ڕاكێتچ لەماوەی ڕابردوو دا یەكێك بوو لە دیارترین یاریزانانی ھەڵبژاردەی كرواتیا و ڕۆڵی سەرەكی ھەبوو بۆ گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی لە گەیشتن بە یاڕیەكانی مۆندیالی ٢٠١٨ ئەو یاریزانە ئێستا تەمەنی گەشتۆتە ٣٨ ساڵ و ئیتر پێی وایە كاتی ئەوە ھاتووە ڕێگە بۆ یاریزانە لاوەكان بڕەخسێنێت و زیاتر سەرقاڵی یاری كردن بێت لەگەڵ یانەكەی .
ئیڤان لە لێدوانێكی دا وتی : ماڵئاوایی كردن لە ھەڵبژاردەكەم قورسترین بڕیار بوو لە ژیانمدا بەڵام پێم وایە كاتەكەی گونجاو بۆ وازهێنان له هه‌ڵبژارده‌كه‌م تا هه‌لی زیاتر بۆ گه‌نجه‌كان بێته پێشه‌وه و ئاستی ڕاستی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن ، ڕاكێچ لە لێدوانەكەیدا زیاتر ڕِوونی كردەوەو ووتی : كەھێشتا ھەڵبژاردەیەكی زۆر باشمان ھەیە و داھاتوویەكی گەش چاوەرێی دەكات و هه‌روه‌ك ھیوای داھاتویەكی گەش بۆ ھاوڕێكانی دەخوازێت لە ركابەرێتیەكانی داھاتودا .
یەكێتی تۆپی پێی كرواتیاش سوپاسی ئه‌و یاریزانه‌ی كردوو پێشیان ڕاگەیاند ئەگەر لە یارییەكی پاڵەوانیەتیدا چونە پەنالتی یەكلاكەرەوە ئەوا بۆ لێدانی پەنالتی پێنجەم پەیوەندیت پێوە دەكەین .