نەھێشتنی فشاری دەرونی لەڕێی وەرزشی یۆگاوە




گوڵزار فه‌ره‌ج :

وەرزشی  یۆگا  گرنگیەكی  زۆری  ھەیە بۆكەمكردنەوەی  فشاری  دەرونی و پاراستنی  تەندروستی و جەستە و  ھەروەھا  ھێوركردنەوەی   مێشك ، بەڵام كاتێك دێیتە  سەر فشار یۆگا  چەند ڕێگایەكی  ھەیە  بۆ ئەم  مەبەستە  و  ھەندێك  لەو ڕێگایانە  بە تایبەت كاریگەرن بۆ  ئارامبونەوە  و لابردنی پەستان و  پشو  وەرگرتن .

د.تیری  كەنەدی  مامۆستای   یۆگاو  سەرۆكی  دامەزراوەی «ھێز لە ژیاندا» ی ئەمەریكی ، لەبارەی  ڕێگاكانی  نەھێشتنی  فشاری  دەروونیەوە دەڵێت  : یۆگا یارمەتیدەرە بۆ ھێوربونەوە وەرگرتنی  ھەناسەیەك ،
 تەنھا بەتێرامانی سادەی ھەر شتێك یارمەتیمان دەدات  بۆ نەمانی  ھێزی  گوشار  لەسەر جەستەمان و
یاریدەرەی  ھەستێكی  ئارامبەخش دەدات و  مێشك دەخاتە  دۆخێكی  ئارامبونەوەی  دەرونی لەكاتێكدا  ڕێگای چەمانەوەی وەستاو بەرەو  پێشەوە ووزە دەبەخشێتە جەستە .

د.كەنەدی  دەڵێت : یۆگا  ھێواشكردنەوەی فشارو  شڵەژان  نایەڵێت لەكاتێكدا  ھۆی  كشانی پشت و یارمەتی  دەرێكی  باشە  بۆ كۆئەندامی  دەمار  و كۆئەندامی ڕژێنەكان « لیمفەكان » ھەروەھا یۆگا  ھۆكاڕێكی  باشە  بۆ ئارام  بون و ڕێكخستنی خەو تەنانەت  دەركەوتووە كە دەتوانڕێ  وەك چارەسەر  بۆ نەخۆشی   پەستانی   خوێن  بەكار بھێنڕێت .

دوپاتیشی  كردەوە كە  یۆگا   دەبێتە  ھۆی  كشانی  ماسولكەكانی  ڕان و  سمت و  ھۆیەكیشە بۆ  ڕزگار بوون  لە خەمۆكی و مامناوەند .


PM:07:50:23/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌