پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌وین عه‌لی كیژه یاریزانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ كیژه یاریزانانی تیپه‌كه‌ی به‌رده‌وام له مه‌شق و ئاماده‌كاری چڕ دایه‌و ده‌یه‌وێت به ئاستێكی به‌رز له خولی نایابی عێراق ببینرێت و ئاستی ڕاستی خۆی له خوله‌كه پێشكه‌ش بكات تا بتوانن زۆرترین بردنه‌وه له یاریه‌كانی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
ئه‌وین هاوشانی ئه‌ژینی خوشكی و هه‌ریه‌ك له مینا و ئه‌سما له هۆڵی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی له ژێر ڕێنماییه‌كانی بهڵَێن حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ریان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وه‌ك ئه‌و كیژه یاریزانه ئاماژه‌ی پێدا كه خه‌ونی به‌رز كردنه‌وه‌ی جامی عێراق یان هه‌یه‌و بۆ ئه‌و نازناوه‌ش خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن .