كچانی تۆپی سه‌مێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
كچانی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه كه‌مپی مه‌شقی یان ده‌ست پێكردووه و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ده‌یانه‌وێت له‌م وه‌رزه جامه‌كه بۆ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌م وه‌رزه جیاوازه و پێكهاته‌یه‌كی نمونه‌یی هه‌یه به چوار یاریزانی ئاست به‌رزی پاڵه‌وان ، هه‌ربۆیه ئامانجی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌مان و یاریزانان نازناوی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراقه .
هه‌روه‌ك ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی پێدا كه له ئێستادا تیپه‌كه‌یان له كه‌مپی ئاماده‌كاری و مه‌شقی دایه و تا واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه‌ش مه‌شق و ئاماده‌كاری یاریزانان به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خوله‌كه بكه‌ن .
بڕیاره خولی نایابی تۆپی سه‌مێزی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی كچان له به‌رواری 30 ی مانگی ئه‌یلولی 2020 و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هاوكات له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی خولی نایابی كوڕان به‌ڕێوه بچن .