كه‌مپی‌ تیپی‌ پێشكه‌وتوان ده‌ستی‌ پێكرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ پێَشكه‌وتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ چوار یاریزانی‌ ئاست به‌رزی‌ نمونه‌یی‌ به‌شداری‌ له‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت .

له‌ ئێستادا یاریزانانی‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌كه‌ به‌شداریان له‌ كه‌مپی‌ ئاماده‌كاری‌ له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌كه‌یان كردووه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ حه‌وت ڕۆژ مه‌شقی‌ كه‌مپه‌كه‌یان به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت .

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری‌ و ئه‌نجام دانی‌ كه‌مپی‌ تیپه‌كه‌یان ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌م ئاستی‌ تیپه‌كه‌مان زۆر باش بوو توانیمان ته‌واوی‌ یاریه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆمان به‌ كۆتا بهێنین ، به‌لاَم له‌م قۆناغه‌ جیاواز ده‌بێت و كێبڕكێی‌ یاریزانان بۆ نازناوه‌ هه‌ربۆیه‌ ئاماده‌كاری‌ چڕ ده‌كه‌ین و ڕۆژانه‌ و له‌ دوو كاتی‌ جیاواز یاریزانان مه‌شق و ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن كه‌ ماوه‌ی‌ حه‌وت ڕۆژ به‌و شێوازه‌ به‌رده‌وام ده‌بین .

ناوبراو ووتیشی‌ ده‌مانه‌وێت ژماره‌یه‌كی‌ قورس بین و له‌ پێشه‌نگی‌ یانه‌كان بین له‌ قۆناغی‌ كۆتای‌ خوله‌كه‌ هه‌ربۆیه‌ پلانی‌ جیاوازمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ .

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌یوان جه‌مال كه‌ یاریزانی‌ تیپی‌ تۆپی‌ سه‌رمێزی‌ پێشكه‌وتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، ئه‌مڕۆ كه‌مپی‌ مه‌شقی‌ تیپه‌كه‌مان ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و به‌ هیواین سودی‌ ته‌واو له‌ مه‌ه‌شقه‌كان ببینین تا ئه‌و پلانانه‌ به‌ جێگری‌ له‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ یاریه‌كان جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌ین و ئه‌نجامی‌ به‌رچاو بۆ یانه‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ین .



PM:08:43:22/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌