ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤارێكی پزیشكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه به‌هاراتی زه‌رد"زه‌رده‌چه‌وه" ئازارشكێنێكی چالاكه بۆ ئازاری جومگه‌كان.
زه‌رده‌چه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو و فراوان له ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كان له باشووری ئاسیا به‌كارده‌هێندرێت و له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك ده‌رمانێكی نه‌ریتی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وه‌ك ده‌رمان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
كوركمین كه مادده‌یه‌كی چالاكی ناو زه‌رده‌چه‌وه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به "پۆلیفینۆل" كه تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردن و دژه ئۆكسێنه‌ر و خاوێنكه‌ره‌وه‌ی تیادایه و له نوێترین تاقیكردنه‌وه كه له‌سه‌ر 70 نه‌خۆش ئه‌نجامدراوه كه ئازاری ئه‌ژنۆكانیان هه‌بووه و له‌گه‌ڵیدا ئه‌ژنۆیان ئاوساوه ڕۆژانه دوو ده‌نك كه‌پسولی زه‌رده‌چه‌وه‌یان پێدراوه بۆ ماوه‌ی 12 هه‌فته.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Annals of Internal Medicine بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌واوكه‌ری خۆراكی زه‌رده‌چه‌وه‌یان خواردوه ئازاریان زۆر كه‌مبۆته‌وه به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌رمانی دیكه‌ی ئازار شكێنیان خواردووه و ئه‌مه له كاتێكیشدایه زه‌رده‌چه‌وه هیچ زیانێكی لاوه‌كی نییه.