بڕوانامه‌ به‌خشرایه‌ به‌شدارانی‌ خولی‌ ڕاهێنه‌رانی‌ شه‌تڕه‌نج




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ لیژنه‌ی‌ ڕاهێنه‌ران خولی‌ ڕاهێنه‌رانی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق به‌ شێوه‌ی‌ ئۆن لاین ئه‌نجام دا كه‌ 70 به‌شداربووى‌ ئه‌و یارییه‌ تێیدا به‌شدار بوون .

خوله‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بوو كه‌ وانه‌كانی‌ به‌ شێوه‌ی‌ تیۆری‌ و پراكتیكی‌ له‌لایه‌ن ( حه‌یده‌ر عه‌بدول غه‌نی‌ ) سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ڕاهێنه‌رانی‌ عێراق وترانه‌وه‌ و پاش كۆتاهاتنی‌ وانه‌كانی‌ خوله‌كه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی‌ به‌شداران بڕوانامه‌ به‌ پێی‌ ئاسته‌كان دابه‌ش كران كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ به‌شداران توانیان بڕوانامه‌ی‌ ڕاهێنه‌ری‌ نیشتیمانی‌ و كۆمه‌ڵێكی‌ دیكه‌یان بڕوانامه‌ی‌ مامۆستایی‌ نیشتیمانی‌ یاری‌ شه‌تڕه‌نجیان به‌ده‌ست هێنا .

له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و دوایی‌ به‌شداری‌ یان هه‌ریه‌ك له‌ ( ئاكار عه‌لی‌ ، ته‌ها جه‌لال ، چنار وریا و سۆلاڤ عه‌لی‌ ) توانیان بڕوانامه‌ی‌ ڕاهێنه‌ری‌ نیشتیمانی‌ به‌ده‌ست بهێنن و هه‌رچی‌ ( هێمن حه‌سه‌ن ، ئاڤێستا محه‌مه‌د و سۆما محه‌مه‌د ) ه‌  بڕِوانامه‌ی‌ مامۆستای‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ یان به‌ده‌ست هێنا .


سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و خوله‌ش ئه‌سعه‌د ئیسماعیلی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق هه‌روه‌ك یه‌كێتیه‌كانی‌ دیكه‌ و به‌هۆی‌ بلاَوبونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌ نه‌یتوانی‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ چالاكییه‌كانی‌ بدات هه‌ربۆیه‌ دوایی‌ دابڕانێكی‌ دوورو درێژ به‌ گرنگمان زانی‌ خولێكی‌ ڕاهێنه‌ری‌ به‌ شێوه‌ی‌ ئۆن لاین بۆ به‌شداربووان و ڕاهێنه‌رانی‌ یارییه‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌ تا ئاستی‌ زانستیان به‌ شێوه‌ی‌ ئه‌كادیمی‌ به‌ره‌و پێش بچێت و خۆش به‌ختانه‌ش خوله‌كه‌ ئه‌نجام دراو به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو به‌شداران توانیان سود له‌ وانه‌كانی‌ ببینن .

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ ده‌یانه‌وێت درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانیان بده‌ن و گه‌ر پاڵه‌وانێتی‌ و خوله‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه‌ بێگومان یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق -یش یه‌كێك ده‌بێت له‌و یه‌كێتیانه‌ی‌ كه‌ خول و پاڵه‌وانێتی‌ ده‌بێت .


PM:05:10:21/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌