ته‌ندروستی -
به‌شێك له ئافره‌تان سه‌ره‌ڕای وه‌رزش كردن به‌ڵام كێشی له‌شیان به‌گوێره‌ی پێویست دانابه‌زێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1. قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوكێ و ناجێگیری باری ده‌روونی واده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ماندووبوون و ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێویست كێش دانه‌به‌زێت.
2. به‌شێك له ئافره‌تان كێشه‌ی هۆرمۆنی ده‌ره‌قییان هه‌یه كه ئه‌م هۆرمۆنه به‌رپرسیاره له گۆڕینی خواردن بۆ ووزه بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێك كێشی دانه‌به‌زی سه‌ره‌ڕای وه‌رزش كردن پێویسته پشكنینی هۆرمۆنی ده‌ره‌قی بكات.
3. كه‌می خه‌و ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی گریلین ئه‌م هۆرمۆنه‌ش ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری و نزم بوونه‌وه‌ی ئاستی سوتانی كالۆری.
4. كه‌می خه‌و ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هۆرمۆنی میلاتۆنین ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی له ئافره‌تان.
5. ناشاره‌زایی له جۆری خواردنه‌كان چونكه به‌شێك له خواردنه‌كان ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش بخورێت به‌ڵام بڕی كالۆری به‌رزی تێدایه.
6. كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی كه‌متر سووتانی چه‌وری بۆیه له‌كاتی دابه‌زاندنی كێش پێویسته بڕێكی زیاتر له ئاو بخورێته‌وه كه ڕۆژانه له (4) لتر كه‌متر نه‌بێت.
7. وه‌رزش كردنی هێواش نابێته هۆی سووتانی چه‌وری به‌ڵكو پێویسته چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به‌جۆرێك بێت كه لێدانی دڵ له سه‌رووی 100 جار/خولهك بێت به‌تایبه‌تی له‌كاتی ڕاكردن و پایسكل و كاردیو ..
8. كه‌می هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گلوكۆز له خوێن و زیادبوونی كێشی له‌ش.