تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه - پێكهاته‌ی خولی نایابی كوردستان
پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش دابڕانێكی زۆر له خول و یارییه‌كانیان ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌كات .
سه‌باره‌ت به به‌شداری تیپه‌كه و ئاماده‌كاریان ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی كه خولی كوردستان كۆتایی پێهات ، تیپه‌كه‌مان له مه‌شق و ئاماده‌كاری وه‌ستان ئه‌وه‌ش به‌هۆی باری ته‌ندروستی ولاَت و وه‌ستاندنی ته‌واوی چالاكیییه وه‌رزشییه‌كان ، هه‌روه‌ك ویسام ئاماژه‌ی پێدا كه دوایی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كارگێڕی یانه‌كه‌یان كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی عێراق ، ده‌سته‌ی كارگێڕی بڕیاری داوه كه تیپه‌كه به‌شداری له خولی عێراق بكه‌ن ئه‌وه‌ش به‌مه‌ستی گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق كه بڕیاره به شێوه‌یه‌كی جیاواز له چاو سالاَنی ڕابردوو ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجام بده‌ن .
ویسامی سه‌رپه‌شتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ووتیشی ، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ستافی مه‌شقی و ڕاهێنه‌ران دیاری ده‌كه‌ین و پاشان رێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانان ده‌كه‌ین و ئاماده‌كاری بۆ خوله‌كه ده‌ست پێده‌كه‌ین .